یوڤێنتوس X به‌رشه‌لۆنه … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه

یاریگا – كاتژمێر (10:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا، یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە نێو یاریگای (ئه‌لیانز ستادیۆم)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دەكات. ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-
1- به‌رشه‌لۆنه له یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌رامبه‌ر یوڤێنتوس پێویستی به یه‌ك خاڵه، بۆ ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه بۆ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ سه‌ربكه‌وێت.
2-یوڤێنتوس له دوایین 8 یاری نێو یاریگای خۆی له چامپیۆنزلیگدا له به‌رامبه‌ر یانه ئیسپانیهكاندا نه‌دۆراوه.
3- به‌رشه‌لۆنه له دوایین 21 یاری له نێو خاكی ئیتاڵیا له چامپیۆنزلیگدا، 6 یاری بردۆته‌وه، له 6 یاریدا دۆراوه و له 9 یاریشدا یه‌كسان.
4- یوڤێنتوس له دوایین 25 یاری نێو یاریگای خۆی له به‌رامبه‌ر یانه ئیسپانیه‌كان له چامپیۆنزلیگدا، 15 یاری بردۆته‌وه، له 2 یاریدا دۆراوه و له 8 یاریشدا یه‌كسان.
5- به‌رشه‌لۆنه 18 جار به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه به ناوی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه، دوایین جار كه به دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتبێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌رزی (2006-2007).
6- یوڤێنتوس زۆرترین كارتی سوری وه‌رگرتوه له مێژووی چامپیۆنزلیگدا، تاكو ئێستا یاریزانه‌كانی 23 كارتی سوریان وه‌رگرتووه.
7- به‌رشه‌لۆنه بۆ جاری 22 به‌شداری چامپیۆنزلیگ ده‌كات به‌م ناوه‌ی ئێستایدا و 14 به‌شداری كردنیه‌تی له‌سه‌ر یه‌ك.
8- یوڤێنتوس له دوایین 3 وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگدا، توانیویه‌تی بۆ قۆناغی 16 پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ربكه‌وێت و 2 جاریشیان گه‌یشتۆته یاری كۆتایی.
9- گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رجه‌نتینی هێرشبه‌ری یوڤێنتوس 18 یاری له به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه یاری كردووه، ته‌نها 3 گۆڵی له بلوگرانا تۆماركردووه.
10- ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری ڕاهێنه‌ری یوڤێنتوس 11 جار ڕوبه‌ڕوی به‌رشه‌لۆنه بۆته‌وه له كاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی كردنیدا، 2 یاری بردۆته‌وه، له 6 یاریدا دۆراوه و له 3 یاریشدا یه‌كسان.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی arabic.sport360.com