ڤاڵڤێردی باسی گرێبەستی گریزمان و هیواکانی ڕیاڵ مەدرید لە لیگا دەکات

یاریگا
لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە یاری لیگانیس و چەند تەوەرێکی دیکەی گرنگ سەبارەت بە کڕینی گریزمان و چانسی ڕیاڵ مەدرید لە گەیشتن بە بارسێلۆنا ئارنسیستۆ ڤاڵڤێدردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا وەلامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

 

ڕۆژنامەی AS ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە ڕاهێنەری بارسا ترسی زۆری لە یارییەکەی لیگانیس هەیە، ئەمشەو شەممە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدرێت، ڤاڵڤێردی لەم بارەیەوە گوتویەتی ” ئەو یانەیە لە یاریگای خۆی گۆڵی زۆر کەمی لێ تۆمار دەکرێت و زۆر بە حۆش و خڕۆش هاوشێوەی گیڕۆنا یاری دەکات، ئەوان لە پێنج یاری لە یاریگای خۆیان تەنها یەک گۆڵیان لێ تۆمار کراوە، هەروەها چاومان لەسەر یاری دێربی مەدریدیش دەبێت ئەو یارییەش بۆ ئێمە گرنگی هەیە.

سەبارەت بە بەرگریکاران و کێشەی پیکێ و ئۆمتیتی لە ئەگەری وەرگرتنی کارتێکی زەرد و یاری نەکردن بەرانبەر ڤالەنسیا، ڤاڵڤی دەڵێت” ئێمە ئێستا تەنها بیر لە یاری لیگانیس دەکەینەوە، گەر لە ئێستاوە بیر لە یاری ڤالەنسیا بکەمەوە، دەبێت هەردوو یاریزانەکە یاری پێ نەکەم، دواتر ئاماژەی کرد کە لویس سوارێزیش بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت.

لەکۆتاییدا سەبارەت بە ئەگەرەکانی ڕکابەری کردنی ڕیاڵ مەدرید قسەکاین زێدان لەسەر توانای ریاڵ مەدرید بۆ گەڕانەوە ڤالڤێردی گوتی ” ئێمە زۆر بە وردی و تیشکمان خستوەتە سەر لیگا، ڕیاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید بە جیاوازی 8 خاڵ لە دویا ئێمەن، بۆیە تا ئێستا چانسیان ماوە، من لەگەڵ زێدان هاوڕام کە جارێک یاری زۆر ماوە و لیگا یەکلایی نەکراوەتەوە.

لەکۆتایی قسەکانیدا ڤاڵڤێردی باسی هاتنی گریزمانی کرد و گوتی “ئەو یاریزانێکی زۆر مەزنە و من لەوساتە پشت بەو یاریزانانە دەبەستم کە لە لای ئێمە هەن، دواتر نازانم لە داهاتوو چی ڕوودەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close