هۆکاری دابەزینی ئاستی خولی ئیتاڵی

16806848_1406923092660910_2897911153599940274_n

یاریگا : ڕێبین نووری

خولی ئیتاڵی پێشبڕکێ یەکی تۆپی پێیە بۆ یانە نایەبەکان لە ساڵی ١٨٩٨ دامەزراوە و بەهێز ترین خولە لە وڵاتی ئیتاڵیا کە بە کالچیۆ ناسراوە بە یەکێک لە بەهێزترین خولەکانی جیهان ناسراوە.

خولی ئیتاڵی چەند یانەیەکی بەهێزی لە خۆ گرتووە کە ڕکابەری خولە ئەوروپی یەکان دەکەن لەوانە یوڤی و ڕۆماو ناپۆلی و ئینتەر و ئەی سی میلان. پێش چەند ساڵێک خولی ئیتاڵی سەرنجی هەموو جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو یەکەم خول بوو لە سەر ئاستی جیهان بۆ سەیرکردن و چێـژ و ڕکابەری بەڵام لەم چەند ساڵەی ڕابردوو خولی ئیتاڵی ئاستی زۆر دابەزی و سەرنجی جیهانی لە سەر نەما و خولی تر بەهێز بوون و سەرنجی یەماشاکەرانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا لە وانە خولی ئینگلیزی و ئیسپانی . چەند هۆکارێک بوونە هۆی دابەزینی خولی ئیتاڵی لەم چەند خاڵه‌دا باسیان دەکەین:-

1- بوونی گەندەڵی : گەندەڵی ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە دابەزینی ئاستی خولی ئیتاڵی ئەگەر باسی گەندەڵی بکەین لە تۆپی پێدا ئەوە زۆر بەی جیهان پەنجەی تاوان ڕادەکێشن بۆ ئیتاڵیا چونکە بە یەکەم وڵات دادەنرێت لەو بارەیەوە کاتێک گەورەترین کێشە لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕوویدا کێشەی کالچیۆ پۆلی بوو کە یانەی یوڤی بووە قوربانی و دابەزی بۆ پلە یەک و لازیۆ و فیرۆنتینا ڕزگاریان بوو لە دابەزین ئەم کێشەیە بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوو بە تۆمەتی یاریکردن بە ئەنجامی یاریەکان .

2- کێشەی دارایی : کێشەی دارای ڕۆڵێکی زۆری هەبوو لە دابەزینی ئاستی دارای یانەکان کاتێك ٨ ساڵ پێش ئێستا یانە ئیتاڵیە گەورەکان دانیان نا بەوەدا کە کێشەی داراییان هەیە لێرەوە ئەستێرەکان کالچیۆیان بە جێ هێشت و هاندەران خولی ئیتاڵیان بە جێهێشت و کێشەکان زیادی کرد و تا وای لێ هات داوا کرا لە یاریزان و ڕاهێنەرەکان کە لە سەدا پەنجای موچەکانیان بدەن بە باج بە حکومەت ئەمەش وای کرد یاریزانەکان داوای بەرزکردنەوی موچەکانیان بکەن لە بەر زۆری باج ئەمە لە کاتێکدا لە خولی ئینگلیزی لە سەدا چل و لە ئیسپانیا لە سەدا بیست و پێنج ئەمەش وای کرد یاریزانەکان ڕوو لەو دوو خولە بکەن.

3- بیرکردنەوەی هێواش: جام بونێکی بیر کردنەوە هەیە لای ڕاهێنەر ئیتاڵیەکان کە شێوازی یاری کردنی بەرگرییە و داخستنی یاریگایە لە تیپی بەرامبەر ئەمەش بینەری توشی بێزاری دەکات و لەم خولە کشاونەتەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدرید یاریزانی زۆر بەهێزیان هەیە ئاستیان زۆر باشە و یاری خێراو بە کۆمەڵ و مەهارەی زۆری تێدایە ئەمەش سەرنجی بینەری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

4- نەبوونی ڕکابەری: یوڤی بۆ ماوەی شەش وەرزە یەکەم ئەبێت بەبێ ئەوەی ڕکابەریەکی بەهێزی هەبوو بێت جگە لە ناپۆلی و ڕۆما .

5- نازناوی ئەوروپی: لە ساڵی ٢٠١٠ هیچ یانەیەکی ئیتاڵی نازناوی ئەورپی بە دەست نە هێناوە ئەمەش وای کردووە کە کالچیۆ لاواز دەربکەوێت.

6- نەبوونی ئەستێرە: نەبوونی یاریزانی بەناوبانگ و ئەستێرە کە ڕکابەر بێت بۆ بوون بە باشترین یاریزانی جیهان .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close