یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕیكۆردێكی تازه‌ تۆمار ده‌كات

532
یاریگا
به‌ گوێره‌ی مالپه‌ڕێكی  یسپانی نزیك له‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید یانه‌ی شاهانه‌ له‌م وه‌رزه‌ ڕیكۆردێكی پێوانه‌یی گرنگی تۆمار كردوه‌.

مالپه‌ڕی (بێرنابیۆ) له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی كردووه‌ كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا توانیویه‌تی بری 134 ملیۆن یۆرۆ له‌ فرۆشتنی یاریزانه‌كانی كۆبكاته‌وه‌, ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی تازه‌یه‌ دوای ڕیكۆدری سالأی 2013 كاتێك یانه‌كه‌ 113 ملیۆن یۆرۆی له‌ فرۆشتنی یاریزانه‌كانی كۆكرده‌وه‌, به‌ پێی مالپه‌ڕه‌كه‌ ڕیال مه‌درید مۆراتای به‌ 80 ملیۆن یۆرۆ به‌ چێلسی فرۆشتوه‌ و دانلیۆ به‌ بری 30 ملیۆن به‌ مانچێسته‌ر سیتی و ماریانۆ به‌ بری 8 ملیۆن یۆرۆ به‌ لیۆنی فه‌ره‌نسی و جێمس ڕۆدریگىز به‌ بری 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو سالأ به‌ شێوه‌ی خواستن, دیگۆ لۆریه‌نتی به‌رگریكاریش به‌ بری 8 ملیۆن یۆرۆ به‌ یانه‌ی سۆسیداد فرۆشراوه‌.

ئاشكرایه‌ كه‌ ریال مه‌درید, له‌ وه‌رزه‌ جگه‌ له‌ فرۆشتنی ئه‌و یاریزانانه‌ چه‌ندین یاریزانیشی كڕیوه‌, له‌وانه‌ خیسۆس و تیۆ هێرناندىز و سیبایۆس و پێشبینی ده‌كرێت هێرشبه‌رێكیش وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی مۆراتا به‌ر له‌ ته‌واو بوونی مێركاتۆ بكڕێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close