چیرۆكی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی فه‌ڕه‌نسا

18556212_1427604017331909_8885389795373186656_n

یاریگا- دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو مۆناكۆ ٢-٠ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر سانت ئیتیان و هه‌فه‌ته‌یه‌ك پێش كۆتایی هاتنی خولی فه‌ره‌نسا بوو به‌پاڵه‌وان ، لێره‌دا به‌ ١٠ ئاماری گرینگ ئاشنای چیرۆكی پاڵه‌وانه‌كه‌ ببه‌.

١-بۆ یەکەمین جار لەدوای ١٧ ساڵ مۆناکۆ بوو بە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی.

٢- بۆجاری هه‌شته‌م له‌ مێژوودا مۆناكۆ بوو به‌پاڵه‌وان.

٣- مۆناكۆ كۆی نازناوه‌ كیشوه‌ریه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ ١٨ نازناو.

٤- دوای چوار وه‌رز له‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ بۆ خولی پله‌یه‌ك مۆناكۆ بوو به‌پاڵه‌وان.

٥- لیۆناردۆ یاردم دووه‌م ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالیه‌ له‌ مێژوودا خولی فه‌ڕه‌نسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

٦- له‌ كۆتا ١٦ یاری ماباپی یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ به‌ژداری ١٦ گۆڵی كردوه‌ ، ١٣ گۆڵ و ٣ ئاسیست.

٧- ماباپی لاوترین یاریزانه‌ له‌ ١٧ ساڵی ڕابردوو ١٥ گۆڵ تۆمارده‌كات له‌سه‌ر ئاستی ٥ خوله‌ ناوخۆیه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا.

٨-یانەی مۆناکۆی پاڵەوانی فەڕەنسا لەنێو پێکهاتەکەیدا ١٣ یاریزانی تێدایە کە تەمەنیان لە خوار ٢٣ ساڵەوەیە.

٩- مۆناكۆ له‌ كۆتا ١٣ یاری خوله‌كه‌ گۆڵی له‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كان تۆماركردوه‌.

١٠- ته‌نها سوباسياچ وراگى و جيرمان و نبيل درار له‌ ساڵی ٢٠١٣ وه‌ له‌ یانه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و جێیان نه‌هێشتوه‌ له‌ پێكهاته‌ی ئێستا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close