سه‌رۆکی تۆرینۆ “پێشبینیمان نه‌ده‌کرد جۆ هارت به‌و جۆره‌ هه‌ڵه‌ی زۆربکات”

جۆ هارت
جۆ هارت

یاریگا-ئوربانۆ کایرۆ  به‌ راشکاوانه‌ باس له‌ نائومێدی خۆی ده‌کات له‌ ئاستی جۆ هارتی گۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا.

هارت به‌ خواستن له‌ مانچسته‌ر ستییه‌وه‌ گوێزرایه‌وه‌ بۆ تۆرینهۆ له‌ گواستنه‌وه‌یه‌ک زۆرێک پێیان وابوو گۆڵپارێزه‌ ئینگلیزییه‌که‌ شایسته‌ی یانه‌یه‌کی باشتره‌.

به‌ڵام ئوربانۆ بۆ گۆڵ وتی “هارت کۆمه‌ڵێک  هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامداوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ تۆپدا، ئه‌و گۆڵپارێزیکی به‌ناوبانگه‌  ، ره‌نگه‌ پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌کردبێت که‌ گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ هه‌ڵه‌ ئه‌نجام بدات . هه‌رچه‌نده‌ کاری باشیشی ئه‌نجامداوه‌”.

هارت له‌ ٣٣ یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی کالچیۆ به‌شداربووه‌ و ته‌نها له‌ پێنج یاری گۆڵه‌که‌ی به‌ خاوێنی راگرتووه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا ٥٢ گۆڵی لێ تۆمارکراوه‌.

پێشبینی ده‌کرێت ناوبراو له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ تۆرینۆ جێبهێڵێت به‌ڵام پێناچێت گواردیۆلا هیچ نیازێکی هه‌بێت جێگه‌ی هارت له‌ پلانه‌کانیدا بکاته‌وه‌.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close