ئارسیناڵ X مانچێسته‌ر سیتی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6) عه‌سر به كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی ئارسیناڵ له گه‌ڕی (30)ی خولی نایابی ئینگلته‌رادا، له نێو یاریگای (ئیمارات)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات، ئه‌م یاریه گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه، بۆیه ئێمه له ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:-
1- له دوایین 7 یاری نێوان ئارسیناڵ و مان سیتی، 27 گۆڵ تۆماركراوه، به‌ڕێژه‌ی 3.86 گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك.
2- ئارسن ڤینگه‌ر له دوایین 9 ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر پیپ گواردیۆلادا، ته‌نها 2 یاری بردۆته‌وه و هه‌ردووكیشیان له چامپیۆنزلیگ بووه، له 5 یاریدا دۆڕاوه و له 2 یاریشدا یه‌كسان.
3- پیپ گواردیۆلا له‌گه‌ل مانچێسته‌ر سیتی له 5 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ دۆڕاوه، به‌ڵام هه‌رگیز له 6 یاری له وه‌رزێكی خولی ناوخۆدا نه‌دۆڕاوه.
4- ئه‌گه‌ر مان سیتی یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بباته‌وه، ئه‌وا بۆ جاری دووه‌می ده‌بێت له وه‌رزێكدا، هه‌ردوو یاری چوون و هاتنه‌وه له ئارسیناڵ بباته‌وه، كه جاری یه‌كه‌میان له وه‌رزی 1975-1976 بوو.
5- مان سیتی له دوایین 15 یاری له رۆژی یه‌ك شه‌ممه له پریمه‌رلیگدا، ته‌نها 4 یاری بردۆته‌وه، له 5 یاریدا دۆڕاوه و له 6 یاریشدا یه‌كسان.
6- تیۆ واڵكۆت له دوایین 4 یاری له دژی مان سیتی له خولی نایابدا، 4 گۆڵی تۆماركردووه، به‌ڵام له مانگی 12 ساڵی ڕابردووه‌وه، هیچ گۆڵێكی له پریمه‌رلیگ تۆمارنه‌كردووه.
7- ئارسیناڵ و مان ستی زۆرترین گۆڵیان له ڕێگه‌ی یاریزانی یه‌ده‌گه‌وه تۆماركردووه، ئارسیناڵ 8 گۆل و مان سیتیش 7 گۆڵ.
8- ئارسیناڵ له كۆی 24 خاڵ له به‌رامبه‌ر 7 یانه‌كه‌ی سه‌روو ریزبه‌ندی، ته‌نها 5 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
9- مانچێسته‌ر سیتی له دوایین 3 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له پریمه‌رلیگدا براوه بووه و هیچ گۆڵێكیشی لی تۆمارنه‌كراوه.
10- ئالێكسیس سانچێز له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، به‌شداری 27 گۆڵی یانه‌كه‌ی كردووه، 18 گۆڵی تۆماركردووه و 9 گۆڵیسی دروست كردووه.
11- ئێستا مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 57 خاڵ، له پله‌ی 4 ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه به تۆماركردنی 13 گۆڵ.
12- ئێستا ئارسیناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ، له پله‌ی 5 ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئالێكسیس سانچێزه به تۆماركردنی 18 گۆڵ.