ڤینگه‌ر پێککرانی سانچێزی دووپاتکرده‌وه‌

3E66266500000578-0-image-m-8_1489856255263

یاریگا-ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ ئاشکرایکرد ئه‌لێکس سانچێز توشی پێکان هاتووه‌ له‌ ئه‌ژنۆیدا.

سانچێز له‌ نیوه‌ی دووهه‌مدا یاریگای جێهێشت به‌ڵام ڤینگه‌ر رایگه‌یاند ناوبراو هه‌ر له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا پێککراوه‌.

دوای دۆڕانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر وێست برۆمیچ ، راهێنه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ وتی “چیک به‌هۆی ئازاره‌وه‌ یاریگای جێهێشت ، سانچێزیش به‌ڵێ پێککراوه‌ ، له‌ پشووی نیوه‌ی یه‌که‌م داوام لێکرد یاری نه‌کات به‌ڵام وتی ده‌توانم ، پاشان هه‌ستم کرد پاژنه‌ی پێی له‌ بارێکی خراپدایه‌ و بۆیه‌ هێنامه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یارییه‌که‌”.

ناوبراو راینه‌گه‌یاند که‌ ئه‌ستێره‌ چیلییه‌که‌ چه‌ند دوورده‌که‌وێته‌وه‌.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close