شۆک| پاریس سانجێرمان تەنها یەک یاریزانی پێکراوی هەیە

یاریگا
ئۆنای ئێمری، راهێنەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لیستی ناوی یاریزانانی بۆ رووبەرووبونەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنز لیگ بڵاوکردەوە.

هەرچەند دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یانەی فەرەنسی چەند یاریزانێکی گرنگی بە هۆی پێکانەوە لەدەست دەدات بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا و ئەم هەواڵەش دڵی هاندەرانی یانەی ئیسپانی دڵخۆش کردبوو، بەڵام بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانە ئەمرۆ راهێنەری پاریسیەکان لیستی ناوی یاریزانانی بڵاوکردەوە و تەنها گۆنزالۆ گۆئێدس بەشداری لەم یارییەدا ناکات و تەواوی یاریزانان ئامادەن.

بارسێلۆنا شەوی داهاتوو ە کاتێکدا لە یاری هاتنەوەدا میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات، لە یاری چوون بە چوار گۆڵی بێ وەڵام تووشی دۆران بوینە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close