یوڤێنتوس لە ئامانجێکی نزیک بۆتەوە

Caldara
Caldara
یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا نزیکن لەوەی ماتیا کالدرا بەرگریکاری یانەی ئاتلانتای وڵاتەکەیان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە, بەرپرسانی خانمە پیرەکە بۆ شوێن گرتنەوەی ئاندریا بارزالی لە ساڵی 2018, دەیانەوێت کالدرای 22 ساڵ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە, بۆیە بۆ ئەم مەبەستە ماوەیەکە دەستیان بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ ھاوتاکانیان کردووە و گەیشتونەتە رێکەوتنێکی سەرەتایی.

خانمە پیرەکە دوای کۆتایی ھێنان بەم گواستنەوەیە, دەیانەوێت ئەم بەرگریکارە لاوە بە شێوەی خواستن بدەن بەم یانەیە و لە ساڵی 2018 بگەرێننەوە ریزەکانیان.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close