چێلسی لە تواناکانی یاریزانێکی بێ بەش دەبێت

Chelsea
Chelsea
یاریگا
ئەمشەو لە بەردەوامی یارییەکانی گەڕی شازدەی پریمەر لیگی ئینگڵتەرا, چێلسی لە کاتێکدا دەبێتە میوانی ساندەرلاند, ئێدین ھازاردی یاریساز بە ھۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.

پێگەی فەرمی یانەی لەندەنی بڵاویکردەوە, یاریسازی یانەکەیان پاش ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەیان بەرامبەر وێست برۆمیچ ئالبیۆن تووشی پێکان بوو, بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر ساندەرلاند بەشداری ناکات و لە لەندەن دەمێنێتەوە بۆ چارەسەری.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, یاریزانی بەلجیکی بە ھۆی ئەم پێکانەوە لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی نەکردووە.

Eden Hazard
Eden Hazard
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close