سیلڤا بۆ ریزەکانی ئەیسی میلان دەگەڕێتەوە

تیاگۆ سیلڤا
تیاگۆ سیلڤا
یاریگا
پاولۆ تۆنیئێتۆ, بەرێوەبەری کارەکانی تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رەتیناکاتەوە ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

سیلڤا ساڵی ٢٠١٢ ریزەکانی ئەیسی میلانی بەرەو پاریس سانجێرمان جێھێشت و کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکەی بە کۆتا دێت, بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو بەرگریکارە برازیلیە جارێکی دیکە بگەرێتەوە سێریا ئەی و پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بکات.

لە لایەکی دیکەوە, بەرپرسانی یانەی فەرەنسی لە ھەوڵی ئەوەدان گرێبەستی بەرگریکارەکەیان نوێبکەنەوە, بۆیە پێدەچێت دەست بەو پرۆژەیە بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close