ئەیسی میلان ناوەراستکارێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

ئەیسی میلان
ئەیسی میلان
یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا, بۆ زیاتر بە ھێز کردنی ھێلی ناوەراستی یانەکەیان, لەگەڵ ماریۆ پاسالیچی کرواتی گەیشتونەتە رێکەوتن.

سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا ئاشکرای دەکەن, دوو رۆژی رابردوو پاسالیچ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی شاری میلانی کردووە و پشکنینەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەراندووە, ھەربۆیە بریارەوایە لە چەند سەعاتی داھاتوو بە شێوەیەکی فەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

پاسالیچی ٢١ ساڵ, ساڵی ٢٠١٤ بۆ ریزەکانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا گواسترایەوە و وەرزی رابردووش, بە شێوەیەکی کاتی لە ریزەکانی یانەی مۆناکۆی فەرەنسا یاریکردووە.

ماریۆ پاسالیچ
ماریۆ پاسالیچ
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close