دۆنارۆما بریاریدا

جیانلویجی دۆنارۆما
جیانلویجی دۆنارۆما
یاریگا
جیانلویجی دۆنارۆما, گۆلپارێزی لاوی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا, دواجار بریاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردەوە, دۆنارۆمای ١٦ ساڵ, بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی رابردوو, بەرپرسانی یانەکەی ناچار کرد بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەن, بۆیە بەرپرسانی رۆسێنەری دوای چەند دانیشتنێک توانیویانە ئەو گۆلپارێز رازی بکەن و پێدەچێت لە چەند رۆژی داھاتوو ئەو پرۆژەیە یەکلایی بکرێتەوە.

دۆنارۆما بە ئاستە بەرزەکەی لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی پێدراوە, بەڵام پێدەچێت ناوبراو لە ریزەکانی ئەیسی میلان بەردەوام بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close