ڤاردی یانەکەی داھاتووی یەکلایی بوەوە

جەیمی ڤاری
جەیمی ڤاری
یاریگا
جەیمی ڤاری, ھێرشبەری یانەی لیستەر سیتی ئینگڵتەرا ماوەیەکە دەنگۆی جیابونەوەی لە ر یزەکانی یانەکەی بڵاو بۆتەوە, بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە گەیشتونە رێکەوتن لەگەڵ گۆلکاری یانەکەیان.

یانەی لیستەر سیتی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە, خۆشبەختانە بەرپرسانی یانە گەیشتونە رێکەوتن لەگەڵ ڤاردی بۆ مانەوەی لە ریزی یانەکەمان, بۆیە پاش کۆتایی ھاتنی یۆرۆ٢٠١٦, ئەو پرۆژەیە دەکەوێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.

بەرپرسانی پالەوانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ, دەیانەوێت بۆ ماوەی چوار سالی تر کرێبەستی ڤاردی درێژ بکەنەوە, بۆیە کۆتایی بە ھەوڵەکانی یانەی ئارسێنال دێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close