هیگواین هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی دەدات

گۆنزالۆ هیگواین
گۆنزالۆ هیگواین
یاریگا
گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبەری ئارجانتینی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا هاندەرانی ئەو یانەیە دڵنیا دەکاتەوە، وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

هیگواین لە کامپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی گوتی” ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەمەوە تەنها هەڵبژاردەکەوە، بۆیە دوای کۆتایی هاتنی کۆپا ئامێریکا قسە لەسەر یانەکەم دەکەم، بەڵام دەمەوێت لێرەوە هاندەرانی ناپۆلی دڵنیا بکەمەوە، وەرزی داهاتوو لە یانەکەیان بەردەوام دەبم.

ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بۆ شوێنگرتنەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی پێشووی یانەکەیان، گۆنزالۆ هیگواینی ئارجانتینییان کردۆتە ئامانج، بەڵام پێدەچێت بە لێدوانەکانی ئەمرۆی گۆنزالۆ، بەرپرسانی فەرەنسی بە دوای شوێنگرەوەیەکی تردا بگەرێن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close