پالۆتا ھەموو یانەیەک نا ئومێد دەکات

جەیمز پالۆتا
جەیمز پالۆتا
یاریگا
جەیمز پالۆتا, خاوەنی یانەی رۆمای ئیتاڵیا رەتیدەکاتەوە ئەوان دەستبەرداری ھەردوو یاریزانی یانەکەیان، راجا ناینگۆلان و میرالیم پیانیچ ببن.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە, خاوەنی یانەی رۆما بە رۆژنامەی ” گازێتا دێلۆ سپۆرت”ـی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە, ئەوان بە ھیچ شێوەەیک دەستبەرداری ھەردوو ناوەراستکاری یانەکەیان, راجا ناینگۆلان و میرالیم پیانیچ نابن, چونکەی بۆ وەرزی داھاتوو پێویستی زۆریان بەو دوو یاریزانە دەبێت, ھەربۆیە پێویست ناکات ئەو یانانەی داوایان دەکەن, چیتر گرێبەستیان پێشکەش بکەن.

لە ماوەی رابردوو, دەنگۆی بە ھێز ھەبوون لەسەر جیابونەوەی ئەو دوو یاریزانە لە ریزەکانی رۆما, بەڵام پێدەچێت بە پێچەوانەوە ئەو یاریزانانە ناچار بن لە ریزەکانی یانەکەیان بەردەوام بن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close