نێراتزۆری نرخی ھاندانۆڤیچ ئاشکرا دەکات

سەمیر ھاندانۆڤیچ
سەمیر ھاندانۆڤیچ
یاریگا
سەمیر ھاندانۆڤیچ, گۆلپارێزی سلۆڤینیایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا پاش ئەوەی یانەکەی نەیتوانی بلیتی وەرزی داھاتوو چامپیۆنز لیگ بەدەست بێنێت, بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی ئەو یانەیە دەکاتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” گازێتا دێلۆ سپۆرت”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کرد, بەرپرسانی ئینتەر میلان ئامادەن دەستبەرداری گۆلپارێزی سلۆڤینیایی یانەکەیان ببن, بەڵام بەمەرجێک بۆ دەستبەرداربوونی داوای بڕی 8 تا 10 ملیۆن یورۆ دەکەن, بە پێچەوانەوە ئامادەنین رێگەی پێبدەن ریزەکانی یانەکەیان جێبێلێت.

ھاندانۆڤیچ بە مەبەستی بەشداریکردن لە چامپیۆنز لیگ, دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لەو یانانەوە بکات کە وەرزی داھاتوو بەشدارن لەو خولە, بۆیە چەند یانەیەک ھەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close