بۆ ئه‌و هانده‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ یاریی كۆتایی جامی یه‌كیه‌تیی ئاسیا بچنه‌ ئیمارات

80fe630da2یاریگا – رێبین ره‌مزی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا چه‌ند زانیارییه‌كی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چوونی هانده‌ران بۆ ئیمارات بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین كه‌س به‌ نیازن بۆ هاندانی یانه‌ كوردستانییه‌كه‌ بچنه‌ دوبه‌ی و له‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن و نووسینه‌وه‌ی مێژوو بگێڕن.

# سەبارەت بە ڤیزا بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا یەكێتی تۆپی پێی ئیمارات رایگه‌یاندووه‌ جگە لە شاندی فەرمی یانەكە ڤیزا بۆ هیچ كەسێكی تر وەرناگرن، ئه‌ویش لەبەر چەند هۆكارێك كه‌ بریتین له‌ كەمی كات، بوونی پشووی فەرمی جەژن،  بوونی كێشەی ڤیزا لە یارییەكانی رابردووی عێراق لەم وڵاتەدا.
# ئەوەی ئارەزووی سەفەركردنی هەیە بۆ وڵاتی ئیمارات، دەبێت لە رێگەی كۆمپانیاییەكانی فرۆكەوانی ڤیزا وەربگرن، بۆیە پێویستە لە رۆژی شەممە سەردانی كۆمپانیاكانی فرۆكەوانی بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا و لە ماوەی ته‌نیا 3 رۆژ ڤیزەكانیان بۆ دەگه‌رێتەوە، بەڵام مەرجە لەگەڵ پێشكەشكردنی داواكاری وەرگرتنی ڤیزا بلیتی فرۆكەوانی بگیرێت، جا چ لە رێگەی كۆمپانیای عێراقیە بێت كە لە هەولێر بۆ دوبەی هەفتەی 3 رۆژ هەیە، یاخود لە رێگەی كۆمپانیای فلای دوبەی، كە گەشت لە شاری سلێمانی بۆ دوبەی ده‌كات و رۆژانه‌یه‌.
# نرخی وەرگرتنی ڤیزا لە كۆمپانیای فرۆكەوانی پێویستی بە (150 تا 170$) دۆلار هەیە و بلیتی فرۆكەوانی چوون و هاتن لە رێگەی عێراقیە زیانره‌ (500$)، به‌ڵام  لە رێگەی كۆمپانیای فلای دوبەی زیاتره‌ له‌ (430$)، نرخەكانیش بە پێی رۆژەكان جیاوازی هەیە.
# بۆ هۆتێڵ و خواردن دەتوانن لە رێگەی كۆمپانیای فرۆكەوانی هۆتێل بگرن، كه‌ جگه‌ له‌ هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ هۆتێلی سێ ئه‌ستێره‌و دوو ئه‌ستێره‌شی لێیه‌و نرخه‌كانیان گونجاوه‌.
# لە شاری دوبەی تارادده‌یه‌كی زۆر پێویستیت بە تاكسی یاخود ئۆتۆمبێل نییە، چونكە بە میترو یاخود ئەنده‌ر پاس 24 كاتژمێر هەیە لە هەر شوێنێكی ئەم شارە دەتوانن بڕۆن بەنرخێكی یەكجار گونجاو و هەرزان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر