جارێكی تر لامپارد رووبه‌رووی چێڵسی ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ ستامفۆرد بریدج

542185cc611e9be8188b4585

یاریگا– یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی بڕیاریداوه‌ كه‌ گرێبه‌ستی یاریزان فرانك لامپارد بۆ ماوه‌ی مانگێك زیاتر له‌ واده‌ی خۆی درێژ بكاته‌وه‌ ، به‌مه‌ش لامپارد جارێكی تر رووبه‌رووی ئه‌و تیپه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ 13 ساڵ یاری بۆ كرد ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ یاریگای ستامفۆرد بریدج ده‌بێت .

لامپارد رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ خولی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ تۆماركردنی گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی سیتیزن به‌رامبه‌ر چێڵسی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵی له‌ تیپه‌ كۆنه‌كه‌ی كرد ئاماده‌نه‌بوو ئاهه‌نگ بگێرێت و له‌دوای یارییه‌كه‌ش هانده‌ران به‌ چه‌پڵه‌لێدان رێزیان لێنا به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌ی له‌ پێشتر به‌یانه‌كه‌یانیانی كردبوو .

مان سیتی گرێبه‌ستی لامپارد بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژ ده‌كاته‌وه‌ تا شوباتی 2015 ،  دوای ئه‌وه‌ی به‌خواستن له‌ یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مێریكی گواستیه‌وه‌ ریزه‌كانی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ 21ی كانوونی دووه‌می 2015 رووبه‌رووی یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ نێو لانه‌ی بلوز له‌ ستامفۆرد بریدج .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply