لام| ریال مه‌درید دیارترین پاڵێوراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ

Roben-Ribery-Lahm

یاریگا– یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌ڵمانیا و سه‌ركرده‌ی یانه‌ی بایه‌رن میونشن فیلیپ لام دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ریال مه‌درید پاڵێوراوی یه‌كه‌مه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا .

له‌لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری كیكه‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ڵێت : ریال مه‌درید زۆرترین به‌ختی هه‌یه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ، چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه‌ و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كی زۆره‌ به‌دڵنیایی دیارترین پاڵێوراوه‌ بۆ نازناوه‌كه‌ .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ فیلیپ لام ئه‌وهه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باسی له‌وه‌ كردبێت به‌ رۆیشتنی كرووس بایه‌رن لاواز ده‌بێت و ده‌ڵێت :  : كوالێتی زیاترمان هه‌یه‌ ، رۆیشتنی یاریزانه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ هۆی لاوازبوونمان .

له‌باره‌ی ركابه‌ری بایه‌رن له‌سه‌ر چامپیۆنزلیگ ده‌ڵێت : ده‌مانه‌وێت له‌م وه‌رزه‌  یاخود له‌ سێ وه‌رزی داهاتوو جامه‌كه‌ بگه‌رێنینه‌وه‌ ، ئێمه‌ هه‌لی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌مان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش ئامانجمانه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر