بۆروسیا دۆرتمۆند – ئارسناڵ | كلۆب و ڤینگه‌ر به‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یه‌كتری چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كه‌ن

dataیاریگا – سبه‌ی شه‌و جارێكی دیكه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته‌وه‌ رێ و له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناخی گروپه‌كان بۆروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له‌ یاریگای سیگتال ئیدونا پارك كاتژمێر 09:45 ـی شه‌و میوانداریی ئارسناڵی ئینگلیزی ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵه‌ی

له‌ دوایینسێ وه‌رزدا ئه‌مه‌ جاری چواره‌مینه‌ هه‌ردوو یانه‌ رووبه‌روو ببنه‌وه‌و وه‌رزی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان له‌ یه‌كتریان برده‌وه‌، ئارسناڵ 2-1 له‌ ئیمارات به‌ دۆرتمۆند دۆڕاو له‌ ناو سیگنا ئیدونا پارك دۆرتمۆند 1-0 به‌ گه‌نه‌رز دۆڕا، پێشتریش له‌ وه‌رزی 2011-2012 له‌ یاریی چوون له‌ له‌نده‌ ئارسناڵ 2-1 براوه‌ بوو، له‌ ئه‌ڵمانیاش یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی 1-1 بووه‌ ناونیشانی ئه‌و یارییه‌ی یاریزانه‌كانی كلۆب و ڤینگه‌ر تیایدا رووبه‌رووبوونه‌وه‌.

له‌ یاریی رابردوویان له‌ خولی ناوخۆیی، ئارسناڵ 2-2 له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر ستی یه‌كسانبوو، بۆروسیا دۆرتمۆندیش 3-1 له‌ فرایبۆرگی برده‌وه‌.

به‌شدارنه‌بووه‌كانی یارییه‌كه‌

بۆروسیا دۆرتمۆند: ماركۆ ریوس، ماتس هومێلس، ئكای گۆندوگان، نوری شاهین، كوبا، ئۆلیڤه‌ر كیرچ.

ئارسناڵ: ئۆلیڤه‌ر جیرۆ، تیۆ واڵكۆت، ئه‌بو دیابی، سێرجی گنابری، ماتیۆ دیبوچی. ئۆزێلیش گومان هه‌یه‌ به‌شداربێت.

راستییه‌كانی یارییه‌كه‌

# ئارسناڵ تاكه‌ یانه‌ی ئینگلیزییه‌ له‌ یاریگای سگنال ئیدونا پارك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنابێت كه‌ وه‌رزی رابردوو 1-0 ئه‌و بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

# شه‌ش جار به‌رامبه‌ر یه‌كتری یارییان كردووه‌و چوار جاریان له‌ دوایین سێ وه‌رزبووه‌.

# ئارسناڵ له‌ سێ یاریی براوه‌ بووه‌و دۆرتمۆندیش له‌ دوو یاریی و له‌ یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌كسانبووینه‌.

# ته‌نیا یه‌كجار به‌ جیاوازیی گۆڵێك زیاتر یاریی نێوانیان كۆتایی هاتووه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ 2002 بوو كاتێك ئارسناڵ له‌ هایبری پارك 2-0 بردنه‌وه‌ی تۆماركرد.

90ccc2c596a159bc5cfc340fab849ce0_originalپێكهاته‌ی پێشبینیكراوی یارییه‌كه‌

ئارسناڵ: 3-2-3-1 (سچێزنی، چامبێرس، مێرتێساركه‌ر، كۆسێلنی، گیبس، ئارتێتا، وێلشێر، كازۆرلا، سانچێز، وێلبێك).

بۆروسیا دۆرتمۆند: 4-2-3-1 (وایدنڤیاله‌ر، پێسزجیك، سوبۆتیچ، سۆكراتس، دورم، كێهل، یۆیچ، كاگاوا، مخیتاریان، ئیمۆبیلی، ئوبامبانگ).

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر