فه‌رمی| چابی گارسیا له‌ مان سیتی بۆ زینیت پتڕسبۆرگی روسی

53ecff6e611e9b3e5f8b4580یاریگا- یانه‌ی زینیت پتڕسبۆرگی روسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی چابی گارسیا واژوو كردووه‌ .

هه‌ردوو یانه‌كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گارسیا به‌ بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز و به‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن یۆرۆ.

گارسیای ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ساڵی 2012 گوێزرایه‌وه‌ ریزه‌كانی مانچسته‌ر ستی له‌یانه‌ی به‌نفیكای پۆرتوگالیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ و به‌ مووچه‌ی پێنج ملیۆن یۆرۆ ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سیتیزن نازناوی پریمه‌رلیگ و جامی ئینگلته‌رای به‌ده‌ست هێناوه‌ ، هه‌روه‌ها 71 یاری كردووه‌ كه‌ 29 یارییان له‌ وه‌رزی رابردوو بوو به‌ڵام ته‌نها دوو گۆڵی تۆماركرد ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی دوو یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامداوه‌ .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply