ئەو هاندەرەی باوەشی بە ڕۆناڵدۆدا کرد بۆ یاریگا دەدوێت

یاریگا – دوێنێ ئێواره‌ لە میانەی یاریی جامی سوپەری ئەوروپیدا هاندەرێک لە ناوەڕاستی یارییدا هاتە ناو یاریگا و باوەشی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا کرد.

یاریگا نێت بۆی دەرکەوت کە ئەو هاندەرە کوردە و لە بەریتانیا دادەنیشێت, بۆیە پەیوەندیمان پێوەکرد و چەند پرسیارێکمان ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه‌ ئاراسته‌ كرد.

هاندەرەکە ناوی ریازە و خەڵکی قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌ بەڵام لە لەندەن دادەنیشێت و تەمەنی ٢٠ ساڵە و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هاندەرێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆیە.

 

یاریگا : پلانی پێشوەختت هەبوو یان هەر لە ناو یاریگادا بە خەیاڵت هات کە ئەو کارە بکەیت؟

ریاز : لەوەتەی بە بیرمە ئەو پلانەم هەبووە بەڵام لەو یارییەدا ده‌رفه‌ت ره‌خسا و ئەنجامم دا.

 

یاریگا : چ هەستێکت هەبوو کاتێک کە باوەشت بە کریستیانۆدا کرد؟

ریاز : خۆشترین ساتم بوو لە ژیاندا .

 

یاریگا : پۆلیسەکانی یاریگا چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا کردی ؟

ریاز : بە شێوەیەکی زۆر جوان, بەڵام ٢٨-٨-٢٠١٤ دادگاییم هەیە.

 

یاریگا : پێشبینی ئەوەت دەکرد؟

ریاز : پێشبینی هەمووشتێکم دەکرد چونکە من لەناو چەندەها هەزار کەس یاسای یاریگام شکاند.

 

یاریگا : ئەی هیچ قسەیەکتان لەگەڵ ڕۆناڵدۆ کرد ؟

ریاز : بەڵێ , پێم وت تۆ باشترینی جیهانیی , وتی سوپاس دەزانم ، پاشان داوای درێسه‌كه‌یم لێكرد و وتی دوای یارییه‌كه‌ پێت ده‌ده‌م به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دوورخرامه‌وه‌ .

 

ریاز لە ناو یاریگادا

ریاز لە ناو یاریگادا

 

تیکتی چوونە ژوورەوەی ریاز

تیکتی چوونە ژوورەوەی ریاز

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply