دیمانە/ژیلوان : ئێستا یاریزانێکی باشترم و لە ڕووی جەستەییەوە و تەکتیکییەوە بەهێزترم

SetWidth615-sapHoffenheimJiloanHamadInterviewTrainingslagerBrunnenSchwezVorbereitung

یاریگا-شانازی کوردان ژیلوان حەمەد چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یانەی هۆفینهایم ئەنجامداوە و تێیدا باسی خۆ ئامادەکاری و پێشوازی کردنی لە وەرزی نوێ دەکات لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە.

ژیلوان  زستانی پارساڵ لە ماڵمۆوە گوێزرایەوە بۆ هۆفینهایم ، لە یەکەم وەرزدا چانسی یاریکردنی پێنەدرا بەڵام پێی وایە ئەم وەرزە بارودۆخەکە جیاواز دەبێت. ئێستا هۆفینهایم لە سویسرایە بۆ ئەنجامدانی یاری دۆستانە.

– سڵاو ژیلوان ، دوێنێ یەک شەممە تەواوی تیمەکە چاویان بە هاندەران کەوت لە سویسرا . تۆ چۆن ئەوەت ئەزموون کرد ؟

ژیلوان : ئێوارەیەکی زۆر جوان بوو ، یەکەمجاریش بوو بۆ من  ئەوە ڕووبدات. پێم وایە زۆر گەورەییە هاندەرانمان لە ئەڵمانیاوە هاتوون تاوەکو لێرە لە سویسرا یارییەکانمان ببینن. ئەوە نیشانی دەدات هاندەران یانەکەیان چەند بەلاوە گرنگەوە و ئەوەش  هێندەی تر هانی ئێمە دەدات لەڕووی دەروونیەوە. بینینی ئەوان دەرفەتێکی باش بوو تاوەکو سوپاسیان بکەین و لە نزیکەوە بمانناسن.

 

– تۆ نزیکەی هەفتەیەکە لە سویسرای  ، تا ئێستا کەمپی مەشقەکە چۆن بەڕێوەدەچێت  ؟

ژیلوان:  بەڕاستی زۆر بەباشی دەڕوات. بارودۆخی ئێرە ، شوێنەکان ، ئامادەکارییەکان ، هۆتێلەکە. هەموو شتێک زۆر نایابە و کەش و هەوایەکی سەرسوڕهێنەریان خوڵقاندووە. مەشقەکانیش زۆر بەباشی دەڕوات.  ڕۆژی شەممە تاریق و یوجینیش گەڕانەوە مەشقەکان دوای چاکبوونەوەیان لە پێکانەکەیان و هەموومان ئامادەین.

 

– ئامانجت چیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تاوەکو ڕۆژی هەینی کە کاتی کۆتایی هاتنی گەشتەکەیە ؟

ژیلوان :  یەک ڕیزیمان زۆر گرنگە ، بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر زیورخ لە بەیانی و هەروەها ئەلکەمار لە پێنجشەمە. ئەوان باشترین دوو تیمن کە ئێمە ڕوبەڕوویان دەبینەوە لە میانەی خۆ ئامادەکارییەکانماندا. دوای ئەو دوو یارییە باشتر دەزانین پێگەی ئێمە کوێیە و ئاستمان چۆنە. هەرچەندە چەند هەفتەیەک ماوە بۆ وەرزی نوێ بەڵام ئەم دوو یارییە زۆر شت ڕوون دەکەنەوە و ئێمەش بە هەموو جۆرێک لە ئامادەباشیداین  و هیوادارم لە یارییە دۆستانەکانیشدا باڵادەستی خۆمان نیشان بدەین.

 

– باسی مەشقە بەردەوامەکانت کرد تا چەند دەتوانی بەپێی خۆ ئامادەکارییەکان ئەنجامی یارییەکانی داهاتوو بزانی ؟

ژیلوان :  ئەوە زۆر قورسە، هەمیشە ڕێژەیەک هەیە کە دیاری ناکرێت بەپێی ووزەی یاریزانەکان.

 

– ئێستا تۆ حەوت مانگە یاریزانی هۆفینهایمی ، کۆمێنتت لەسەر یانەکە تا ئێستا ؟

ژیلوان : کاتێکی باشم بەسەر بردووە ، هەرچەندە حەزم دەکرد زیاتر یاری بکەم لە یەکەم شەش مانگدا  بەڵام دەمزانی پێویستم بە کاتە تاوەکو لەگەل بۆندزلیگا ڕادێم، یارییەکان خێران و توانای جەستەیی و تەکتیکیش خێراترن. ئەوە ڕوون بوو لەگەڵ گەیشتن بە ئێرە نابمە یاریزانی سەرەکی  ، ئارامم گرتووە و لەم ماوەیەشدا بە باشی گەشەم کردووە.

 

– باسی گەشەکردنی خۆتمان بۆ بکە

ژیلوان:  لەڕووی جەستەییەوە بەهێزترم ، یاریکردنم باشتر بووە و لە پێگە تاکتیکییەکان شارەزاییەکی زیاترم هەیە . بەرەو باشترچووم لە مەشقەکان لەگەڵ مارکوس گیسدۆڵ  و هاوڕێ یاریزانەکانم. ڕۆژانە زیاتر فێردەبم  . پلانەکانم بینیووە و من بەشێکم لە تەکتیکەکان. هەروەها ئێستا یاریزانەکان باشتر دەناسم، دەزانم دەبێت بەرەو کوێ ڕابکەم ئەگەر تۆپ لای رۆبێرتۆ بێت، یان دەبێت چیبکەم ئەگەر تۆپ لای کێڤن بێت. هەروەها دەشزانم لەڕووی  یارمەتیدانی بەرگرییەوە چۆن ڕۆڵی خۆم بگێڕم.

 

– چ پێگەیەکت هەیە لە تیمەکە و لە دەرەوە ؟

ژیلوان : ناوەڕاستکاری لای ڕاست  لە نێو یاریگا . لە دەرەوەش هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بە باوەشێکی کراوەوە بەخێرهاتنیان کردم. کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین لە تیپەکە و ئەوەش گرنگە بۆ سەرکەوتنی هۆفینهایم. هاوڕێیەتیم لەگەڵ یاریزانەکان دروست بووە و زۆر جار پێکەوە دەچینە دەرەوە بۆ شوێنە گشتی و تایبەتیەکان.

 

– زۆر چاکە !  ئامانجی  کەسی تۆ بۆ وەرزی داهاتوو چیە ؟

ژیلوان : دەمەوێت یارمەتی تیپەکە بدەم و سەرکەوتنی ئەو سەرکەوتنی هەموومانە  بۆ ئەو مەبەستەش بە باشی خۆم ماندوو دەکەم هەموو رۆژێک.

 

 

گۆڵێکی ژیلوان ببینن لە یارییەکی دۆستانەدا پێش دوو ڕۆژ ( خولەکی چوار)

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply