کچە زۆرانبازێکی کورد خاوەن چەندین نازناوی جیهانیە

ئیمان دەرابی

ئیمان دەرابی

یاریگا/تایبەت- کچە کوردێکی دانیشتووی سوید  بە ناوی ئیمان دەڕابی  یاریزانی   زۆرانبازیە و پاش بردنەوەی لە یارییەکاندا ئاڵای کوردستان بەرزدەکاتەوە.

ئیمان تەمەنی ٢٢ ساڵە و یاریزانێکی پیشەگەرە و یاری بۆ هەڵبژاردەی زۆرانبازی سوید ئەنجامداوە. ناوبراو  شارەزایی لە جیو جیتسوی بەڕازیلی و جیمناستیک هەیە  و هەڵگری  پشتێنی پەمەیی ئافرەتانە.

لە گرنگترین سەرکەوتنەکانی   مەدالیای ئاڵتونی  پاڵەوانێتی سویدی بردۆتەوە لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا ، هەروەها براوەی پاڵەوانێتی ئەورووپای  ٢٠١٣ بووە .  لە پالەوانێتی Nordic BJJ  لە سەروو کێشی خۆی یاری کردووە و دوو جار مەدالیای ئاڵتونی لە ٢٠١٢ و ٢٠١٣ بردۆتەوە.

ئیمان بەشداری پاڵەوانێتی ئەورووپای ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٢-٢٠١٣-٢٠١٤ کردووە و لە ٢٠١٢ دا سەرکەوتوە بۆ پاڵەوانێتی جیهان لە لۆس ئەنجلس.

 

دەڕابی هیوای خواست هاونیشتیمانیانی بیناسن و هاندەری بن و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ یاریگا وتی “سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پاڵپشتیم دەکەن ، شانازی بە ڕەگەز و نەتەوەکەم دەکەم، ئێمەی کورد چەندین ساڵە دەچەوسێینەوە و منیش دەمەوێت بیسەلمێنم کە دەتوانین سەرکەوتووبین. دەبینە خاوەن دەوڵەتی خۆمان”.

 

بۆ بوون بە هاندەرانی ئیمان و ناسینی زیاتری ، سەردانی پەیجی تایبەتی ئەو بکەن لە فەیسبووک : https://www.facebook.com/imandarabimma

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply