شه‌ماڵ سه‌دیق ئه‌و كوڕه‌ كورده‌ی له‌ توركیاوه‌ هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه‌ی نواند

شه‌ماڵ سدیق له‌كاتی خه‌ڵاتكردن ئاڵای توركیا ره‌تده‌كاته‌وه‌

شه‌ماڵ سدیق له‌كاتی خه‌ڵاتكردن ئاڵای توركیا ره‌تده‌كاته‌وه‌

تایبه‌ت به‌ یاریگا– شه‌ماڵ سدیق ناسراو به‌ شه‌ماڵ قه‌ره‌داخی ئه‌و كوڕه‌ كورده‌یه‌ وه‌كو نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌ یاری ” وشو كۆنگ فو ” له‌پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی “بالقا” به‌شداریكردبوو ، كه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه‌ی ئه‌وروپییه‌ و ئه‌مساڵ وڵاتی توركیا میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی كردبوو كه‌ له‌ 13-6 ی تا 17-6-2014 به‌رده‌وامی هه‌بوو .

له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌روه‌كو شاماڵ ئاماژه‌ی پێدا ركابه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان كراوه‌ له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه‌ ، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان ، شه‌ماڵ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی یاریگادا ده‌ڵێت : ئێمه‌ ئه‌نجامی زۆر باشمان به‌ده‌ست هێنا له‌ نێو 11 وڵاتی ئه‌وڕوپی ، توركه‌كان رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر ئێمه‌ هه‌ستابوو ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی توانیمان شه‌ش جار یه‌كه‌م ببین و سێ جار سێیه‌م و دوو جاریش دووه‌م بین له‌ دابه‌زینه‌كان ، كه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش ئێمه‌ی به‌ره‌و پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌برد ، بۆیه‌ توركه‌كان كه‌ زانیان ئێمه‌ یه‌كه‌م ده‌بین ئه‌نجامی گشتی و كۆتاییان رانه‌گه‌یاند .

شه‌ماڵ ده‌شڵێت” توركه‌كان هه‌ر به‌وه‌ نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو نه‌یانهێشت خۆشی و ئاهه‌نگیش ده‌ربڕین و بۆ وێنه‌گرتن به‌ ئاڵای كوردستان رێگریمان لێكراو نه‌یانهێشت ئاڵای كوردستان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ ، بۆیه‌ بووه‌ ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان ، به‌ڵام ئێمه‌ رۆشنبیرانه‌تر بوو له‌وان و به‌هۆی رێزگرتن له‌چه‌ند كه‌سێكی كورددۆست بێده‌نگیمان نواند .

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا كوڕه‌ كورده‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵانه‌كه‌ ده‌ڵێت : ئه‌وكاته‌ی چووم بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی دووه‌م توركه‌كان ئاڵای وڵاته‌كه‌یان نارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه‌ به‌رزی كه‌مه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستم ده‌كرد خیانه‌تم له‌وڵاتی خۆم كردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌رزم كردبایه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌وان نه‌یانهێشت ئاڵای وڵاته‌كه‌م به‌رزبكه‌مه‌وه‌ ، ئه‌وكاته‌ش تۆزێك دڵم ئاسووده‌ بوو كه‌ هه‌ستم كرد له‌نێو خاكی خۆیان سوكایه‌تیم به‌ دوژمن و ناحه‌زانی كورد كردووه‌ .

له‌كۆتایی لێدوانه‌كانی شه‌ماڵ سدیق له‌رێی ماڵپه‌ری یاریگاوه‌ سوپاسی خۆی بۆ راهێنه‌ر ئامانج فازل ئه‌حمه‌د نارد كه‌ پاڵپشتی و ماموستایه‌كی باشی بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه‌كانی .

 پڕۆفایل ..
ناو : شه‌ماڵ سدیق نوری
له‌دایك بوون : 1991 گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵات – سلێمانی
شوێنی یاریكردن : یانه‌ی نه‌ورۆز

10568680_620804244685045_2061826552_n
ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و یاریزانه‌ ، له‌یه‌كه‌م یاری له‌ پاڵه‌وانێتی بالقای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وڕوپی له‌ توركیا :

 

10458432_606895702742566_4536451384448301994_n

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply