مانگالا گەیشتە ئینگلتەرا بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی گرانبەها لەگەڵ مانچستەر ستی

eliaquim-mangala

یاریگا- ئێلیاکویم مانگالا بەرگریکاری یانەی پۆرتۆی پرتوگالی ئەمڕۆ گەیشتە ئینگلتەرا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ یانەی مانچستەر ستی بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ.

مانگالا ئامانجێکی درێژخایەنی ستیزن بووە و ئەو یانەیە بەمەبەستی دۆزینەوە هاوتایەکی باش بۆ ڤینسنت کۆمپانی  چاودێری ئەستێرە فەڕەنسییەکەی دەرکرد. بە گوتەی ماڵپەری گۆڵ  موچەی ناوبراو ١١٣ هەزار یۆرۆی هەفتانە دەبێت .

لەگەڵ گەیشتنیدا چانسی یاریکردنی هەریەکە لە مارتن دیمیکیلیس و جولیان لیسکۆت و ناستاسیج کەمتر دەبێتەوە و ڕۆیشتنی یەکێکیان ئەگەرێکی کراوەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا