خدێرا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

خدێرا

خدێرا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئارسێنال دوای ئەوەی توانیان یاریزانی یانەی بارسێلۆنا سانچێس بە بری ٣٠ ملیۆن پاوەند بگوزانەوە یانەکەیان بۆ گواستنەوەی خدێرا بری ٢٠ ملیۆن پاوەندییان پێش کەشی بەرپرسانی ریال مەدرید کردووە .

سەرچاوەکان لە وولاتی ئیسپانیا بلاوییان کردەوە کە یاریزانی ئەلمانی سامی خدێرا ئامادە نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بۆیە پێدەچێت وەرزی داھاتوو ریزی یانەکەی جێبێلێت و بەرپرسانی یانەی تۆپ ھاوێژەکانیش بە دەرفەتیان زانیوە و لە ھەولی گواستنەوەی ئەو یاریزانەدان بەلام تا ئێستا بەرپرسانی یانەی شاھانە بەو برە گرێبەستەیە رازی نین .

لەلایەن خۆیەوە راھێنەری یانەی شاھانە کارلۆ ئانشلۆتی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کە گرێبەستەکەی خزیرا نوێ بکەنەوە بەلام ئەو یاریزانە رەتیکردۆتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ده‌یه‌وێت ریزی یانه‌که‌ی جێبێلێت .

پرۆفایلی ئه‌م یاریزانه‌له‌ یاریگا ستاتس له‌م لینکه‌
http://stats.yariga.net/?sport=soccer&page=player&id=4519

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر