دی ماریا نزیکە لە جێھێشتنی ریزی یانەکەی

دی ماریا

دی ماریا

یاریگا
مالپەری گۆل بلاویکردەوە کە یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی ریال مەدرید ئانخێل دی ماریا دەیەوێت وەرزی داھاتوو لە یانەی مانچێستەریونایتد یاری بکات لە ژێر چاودێری لویس ڤان گال بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە لەگەل یانەی شاھانە .

ئەو سەرچاوەیە بلاویکردەوە کە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بۆ دەست بەرداربوون لە یاریزانی بە توانای یانەکەیان داوای ٤٠ ملیۆن پاوەند دەکەن و بەرپرسانی مانچێستەریش لە ھەولی کەم کردنەوەی ئەو برە پارەیەدان بۆیە پێدەچێت کە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نزیک بوبێتەوە .

دی ماریا لەمبارەیەوە ووتی من ئاگاداری ھیچ شتێک نیم و ھەموو کارەکانم بە بەرێوەبەری کارەکانم راسپاردووە ئەوەی من بیری لێدەکەمەوە یاری کۆتایی جامی جیھانیە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر