دیمانه‌| میسی به‌ر له‌ فاینالی مۆندیال باسی یه‌كه‌مین مۆندیالی و خۆی و ئه‌گوێرۆ له‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كات

audemars-piguet_leo-messi_watches_uhren_schweiz_switzerland_swiss-made_football_luxury_lifestyle_sport_design_front1یاریگا – له‌ نوێترین دیمانه‌یدا لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی باسی خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014 ئه‌نجامده‌دات كه‌ تاكو ئێستا هیچ نازناوێكی مۆندیالی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

هێشتا جامی جیهانی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێیه‌ ؟

جامی جیهانی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێیه‌، به‌ڵام چامپیۆنس لیگیش له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌، من به‌ به‌ختم له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌ كه‌ به‌شداریم تیادا كردووه‌و بردوومه‌ته‌وه‌.

چیت به‌ بیر دێته‌وه‌ له‌باره‌ی یه‌كه‌مین جامی جیهانی له‌ كاتی گه‌وره‌ بوونت كه‌ بینیبێتت ؟

مۆندیالی فڕانسا له‌ ساڵی 1998 یه‌كه‌مین مۆندیاله‌ كه‌ من بیرم بێت، ئه‌وكاته‌ی ئارجێنتینا له‌ چاره‌گی كۆتایی به‌ گۆڵه‌كه‌ی دێنیس بێركامپ به‌ هۆڵه‌ندا دۆڕا. هه‌روه‌ها مۆندیالی 2002 ـم له‌ بیره‌ كه‌ ئارجێنتینا پالێوراو بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ به‌ڵام بێ به‌خت بوو، له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ مۆندیال كردو به‌ ئینگڵته‌ڕا دۆڕا.

یه‌كه‌مین جامی جیهانیت كه‌ بینیبێتت چیت بیرده‌هێنێته‌وه‌ ؟

“پاش وه‌ستان و بیركردنه‌وه‌” یه‌كه‌مین مۆندیال كه‌ بینیم مۆندیالی فڕانسا بوو له‌ ساڵی 1998، چونكه‌ له‌كاتی مۆندیالی 1994 له‌ ئه‌مریكا من گه‌نج بووم به‌راستی ساته‌كانی ئه‌و مۆندیاله‌م ته‌واو بیرنایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ مۆندالی 1998 من له‌ گرنگی مۆندیال ده‌گه‌یشتم و گۆڵه‌كه‌ی خاڤیێر زانێتیم له‌ به‌رامبه‌ر ئینگڵته‌ڕا له‌ قۆناخی 16 باش له‌بیره‌، له‌ كارێكی باش له‌ لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆلێكی نایاب بوو، پاشان به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌و ئه‌و یارییه‌م زۆر باش له‌بیره‌.

تۆ هه‌موو شتێكت له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێناوه‌، چ مانایه‌كی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا مۆندیال به‌ده‌ست بهێنیت ؟

ئه‌وه‌ مانای هه‌موو شتێك ده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌موو یاریزانێكی تۆپی پێ، به‌ده‌ستهێنانی مۆندیال شتێكی بێهاوتا و زۆر باشه‌، راسته‌ من به‌به‌ختم و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا چه‌ندین نازناوم به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌موویان بۆ من تایبه‌تن، هه‌ریه‌كێك له‌ نازناوه‌كان بۆ من گرنگن و به‌شێكن له‌ ژیانی وه‌رزشیم، به‌ڵام جامی جیهانی گه‌وره‌ترین له‌ناو ئه‌وان. ئایا من بالۆن دۆر به‌ مۆندیال ده‌گۆڕمه‌وه‌ ؟ بێگومان من پێشتریش گوتومه‌ ئه‌و نازناوه‌ تاكه‌ كه‌سیانه‌ی به‌ده‌ستیان ده‌هێنم به‌قه‌د ئه‌و نازناوانه‌ی وه‌كو به‌شێك له‌ تیپیه‌كه‌م به‌ده‌ستی ده‌هێنم گرنگ نین.

ئه‌گوێرۆ ده‌لێت ئێوه‌ لێكتێگه‌یشتنێكی باشتان له‌سه‌ر لاكێشه‌ی سه‌وز له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه‌، باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌تانمان بۆ بكه‌….

ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ یه‌كتری ده‌ناسین، ناسینمان بۆ سه‌رده‌می منداڵیمان له‌ ته‌مه‌نی 14 و 15 ساڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌مێژه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ یاریی ده‌كه‌ین، ئێمه‌ هاوڕێیه‌تییه‌كی به‌هێزیشمان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی لاكێشه‌ی سه‌وز، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا هه‌یه‌ ده‌ری بخه‌ین و له‌سه‌ر لاكیشه‌ی سه‌وز له‌كاتی راكردندا له‌یه‌كتری بگه‌ین، ئه‌و دوور له‌ پێكان یاریزانێكی جیاوازه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانێت شتی تایبه‌ت ئه‌نجامبدات.

كۆن ئه‌گوێرۆ به‌ ئێمه‌ی گوت ئێوه‌ له‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی فیفا دووانه‌یه‌كی زۆر باشن…

“به‌ پێكه‌نینه‌وه‌” به‌لێ،  ئێمه‌ ئه‌وكاتانه‌ی له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌یه‌كه‌وه‌ین ئه‌و یارییه‌ زۆر ئه‌نجامده‌ده‌ین، من ناڵێم ئێمه‌ له‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان پاشاین، به‌ڵام بردنه‌وه‌كانمان له‌ دۆڕانه‌كانمان زیاتره‌، من وای داده‌نێم.

به‌ده‌ستهێنانی مه‌داڵیای زێڕ له‌ ئۆلمپیادی 2008 باشترین ده‌ستكه‌وتی تۆیه‌ به‌ درێسی ئارجێنتینا ؟

من زۆر شتم له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا هه‌یه‌، باش و خراپ، جوانترین شت به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی خوار 20 ساڵان بوو له‌ 2005، مه‌داڵیای زێڕ له‌ ئۆلمپیادی 2008 وه‌ له‌ كۆپا ئه‌مریكای 2007 نمایشێكی سه‌رنجڕاكێشمان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ یاریی كۆتایی دۆڕاین. به‌راستی ساتی به‌ده‌ستهێنانی مه‌داڵیا زێره‌كه‌ خۆشترین ساتی من بوو.

وه‌سفی ئالیخاندرۆ سابێلامان بۆ بكه‌ وه‌كو راهێنه‌رێك….

ئه‌و كه‌سێكی مه‌زنه‌، ئه‌و زۆر شت له‌باره‌ی تۆپی پێوه‌ ده‌زانێت و ئێمه‌ چه‌ندین یاریزانی به‌هێزین، ئه‌و ده‌زانێت چۆن راهێنه‌رایه‌تی ئێمه‌ بكات، بیرۆكه‌ی ناوازه‌ی هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئێمه‌ یاریی بكه‌ین.

چی بۆ ئارجێنتینا زیادكردووه‌ ؟

شتێكی كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیش ئه‌وه‌ی له‌ 2011 ئه‌و ببێته‌ راهێنه‌رمان ئێمه‌ تیپێكی به‌هێزمان هه‌بوو، به‌ڵام هاتنی ئه‌و یارمه‌تی ئێمه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر بین.

به‌رده‌وام له‌نێوان تۆ و ماڕادۆنا به‌راوردكردن ده‌كرێت، خه‌ڵك ده‌ڵێن جیاوازییه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ تۆ هیشتا مۆندیالت به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌…

من هه‌رگیز بیرم له‌وه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك به‌راورد بكرێم، خراپ نییه‌ به‌ دیێگۆ به‌راورد بكرێیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ هانده‌ر نییه‌ بۆمن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مۆندیال بده‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت وه‌كو هه‌ر یاریزانێكی دیكه‌ جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنم، وه‌ بۆ یاریمه‌تیدانی تیپه‌كه‌م ئه‌و نازناوه‌ به‌رزبكه‌مه‌وه‌.

ئه‌وكاته‌ ماڕادۆنا له‌ ساڵی 1986 مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا تۆ هێشتا له‌دایك نه‌بوو بوویت، چی له‌باره‌ی ئه‌و مۆندیاله‌ ده‌زانیت، دوایین سه‌ركه‌وتنی ئارجێنتینا ؟

به‌لێ، من هێشتا له‌دایك نه‌بوو بووم، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ گوێم له‌ داستانه‌كانی ئه‌و مۆندایله‌ ده‌بوو، راسته‌ من ئه‌وكات له‌ دایك نه‌بوو بووم به‌ڵام به‌وێنه‌و باسه‌كان زۆر شت له‌و مۆندیاله‌ فێربووم، هیوادارم ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ جارێكی دیكه‌ بهێنینه‌وه‌ دی.

ئایا كاتی تۆیه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی؟

هیوادارم، ته‌نیا خودا ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌وه‌ بداته‌وه‌.

Leo-Messi-in-Dolce-Gabbana-2013-jacket

 

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply