فه‌رمی| ڤیكتۆر فێرناندیز بووه‌ راهێنه‌ری دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا

یاریگا– یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیای ئیسپانی به‌فه‌رمی رایگه‌یاند كه‌ ڤیكتۆر فێرناندێز بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ و له‌ وه‌رزی داهاتوو  سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ ده‌كات .

هێنانی فرناندێز دوای وازهێنانی راهێنه‌ر فرناندۆ فاسكیز دێت ، كه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌رسیاسه‌تی ئه‌و یانه‌ ئیسپانیه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان .

له‌ وه‌رزی نوێدا سه‌ر له‌نوێ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ له‌ خولی پله‌ یه‌ك ده‌بینینه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی له‌ خولی پله‌ دوو به‌ڕێكرد و به‌پله‌ی دووه‌م گه‌یشته‌وه‌ خولی پله‌ یه‌ك .

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر