ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ به‌ڕازیل جیاوازه‌ له‌ مۆندیالی ۲۰۱۰

Brazil-Fans-World-Cup-2014
یاریگا – جامی جیهانی ۲۰۱٤ی به‌ڕازیل تا ئه‌م ساته‌ که‌ ۲۳ یاری پاڵه‌وانێتییه‌که‌ له‌ کۆی ٦٤ یاری که‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ به‌ڕازیل زیاتره‌ وه‌ک له‌ مۆندیالی ۲۰۱۰ باشووری ئه‌فریقا .

ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ کۆی هه‌ر ۱۲ یاریگاکه‌ی به‌ڕازیل تا ئه‌م ساته‌ بریتیه‌ له‌ ” یه‌ک ملیۆن و ٦۲۹هه‌زار و ۲۲۷ ” ئاماده‌بوو که‌ بۆ هه‌ر یارییه‌ک ڕێژه‌ی هانده‌ران ده‌کاته ” ۵۰ هه‌زار و ۹۱۳” ئاماده‌بوو .

به‌ پێی ئه‌م ئاماره‌ بێت ئه‌وا ڕێژه‌ی هانده‌ران له‌ به‌ڕازیل زیاتره‌ له‌ مۆندیالی ۲۰۱۰ی باشووری ئه‌فریقا که‌ به‌ کۆی هه‌ر ٦٤ یاری پاڵه‌وانێتییه‌که‌ بۆ هه‌ر یارییه‌ک ژماره‌ی هانده‌ران بریتیی بوو له‌ ” ٤۹هه‌زار و ٦۷۰ ” .

هه‌روه‌ها زۆرترین ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ مۆندیالی ۱۹۹٤ی ئه‌مریکا بوو کاتێک به‌ کۆی سه‌رجه‌م یارییه‌کانی مۆندیاله‌که‌ که‌ ۵۲ یاری بوو ڕێژه‌ی هانده‌ران ” سێ ملیۆن و ۵۸۷هه‌زار و ۵۳۸ ” بوو ، که‌ بۆ هه‌ر یارییه‌ک بریتیی بوو له‌ ” ٦۸هه‌زار و ۹۹۱ ” ئاماده‌بوو .
Spain v Netherlands: Group B - 2014 FIFA World Cup Brazil
Colombia v Greece: Group C - 2014 FIFA World Cup Brazil
amazing brasil world cup girl fans 2014-f25243
Switzerland v Ecuador: Group E - 2014 FIFA World Cup Brazil
beautiful brazil world cup fans 2014-f11599

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply