دوای گرێبه‌ستی لویز ، گرانترین ۱۰به‌رگریکار

ڕیزبه‌ندی ۱۰گرانترین به‌رگریکاری جیهان

ڕیزبه‌ندی ۱۰گرانترین به‌رگریکاری جیهان

یاریگا– پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی به‌ ڕه‌سمی گرێبه‌ست کردنی له‌گه‌ڵ به‌رگریکاری به‌ڕازیلی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی داڤید لویز به‌ بڕی ۵۰ملیۆن یۆرۆ ڕاگه‌یاند ، ئه‌و یاریزانه‌ بووه‌ گران به‌هاترین به‌رگریکار.

لویز پله‌ی یه‌که‌می له‌ به‌رگریکاری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ڕیۆ فێردناند وه‌رگرت کاتێک له‌ ساڵی ۲۰۰۲ به‌ ٤٦ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌ر یونایتد کرد ، و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رگریکاره‌ به‌ڕازیلییه‌ توانی پێش هاونیشتمانه‌که‌شی تیاگۆ سیلڤا بکه‌وێت و که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۲ به‌ ٤۲ملیۆن یۆرۆ چوو ڕیزه‌کانی پاریس سان جێرمان.

ڕیزبه‌ندی ۱۰گران به‌هاترین به‌رگریکار به‌م شێوه‌یه‌ :

۱- داڤید لویز له‌ ساڵی ۲۰۱٤ له‌ یانه‌ی چێڵسی بۆ پاریس سان جێرمان به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ۵۰ملیۆن یۆرۆ.

۲- ڕیۆ فێردناند له‌ ساڵی ۲۰۰۲ له‌ یانه‌ی لیدز یونایتد بۆ مانچێسته‌ر یونایتد به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ٤٦ملیۆن یۆرۆ.

۳- تیاگۆ سیلڤا له‌ ساڵی ۲۰۱۲ له‌ یانه‌ی میلان بۆ پاریس سان جێرمان به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ٤۲ملیۆن یۆرۆ.

٤- لیلیان تورام له‌ ساڵی ۲۰۰۱ له‌ یانه‌ی پارما بۆ یۆڤێنتووس به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ٤۱.٥ملیۆن یۆرۆ.

۵- دانیاڵ ئه‌لڤێس له‌ ساڵی ۲۰۰۸ له‌ یانه‌ی ئیشبیلیه‌ بۆ بارسێلۆنا به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ۳٥.٥ملیۆن یۆرۆ.

٦- مارکینۆس له‌ ساڵی ۲۰۱۳ له‌ یانه‌ی ڕۆما بۆ پاریس سان جێرمان به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ۳۱.٥ملیۆن یۆرۆ.

۷- ئه‌لیساندرۆ نێستا گران به‌هاترین به‌رگریکاری ئیتاڵی که‌ له‌ ساڵی ۲۰۰۲ له‌ لازیۆ بۆ میلان به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ۳۰.۵ملیۆن یۆرۆ.

۸- فابیۆ کوێنتراو له‌ ساڵی ۲۰۱۱ له‌ یانه‌ی به‌نفیکا بۆ ڕیاڵ مه‌درید به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ۳۰ملیۆن یۆرۆ.

۹- پێپی له‌ ساڵی ۲۰۰۷ له‌ یانه‌ی پۆرتۆ بۆ ڕیاڵ مه‌درید به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ۳۰ملیۆن یۆرۆ.

۱۰- ڕیکاردۆ کارڤالیۆ له‌ ساڵی ۲۰۰٤ له‌ یانه‌ی پۆرتۆ بۆ چێلسی به‌ گرێبه‌ستێک بڕه‌که‌ی ۳۰ملیۆن یۆرۆ.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply