لیڤه‌رپوول دیارییه‌كی به‌نرخی به‌خشیه‌ مان سیتی

10172642_862518607105889_6699539323073787125_nیاریگا– له‌یاریگای سێلهه‌رست پارك و له‌میانی گه‌ڕی 37ی پێش كۆتایی له‌ خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ” یانه‌ی لیڤه‌رپوول دیارییه‌كی به‌نرخی دایه‌ مانچسته‌ر سیتی ركابه‌ری له‌بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس یه‌كسان بوو .

سه‌ره‌تا لیڤه‌رپوول توانی سێ گۆڵی خۆی له‌ رێی یاریزانان جۆن ئالن و ستۆریدج و سوارێز له‌ خوله‌كه‌كانی 18 و 53 و 55 تۆماربكات ، له‌به‌رامبه‌ردا كریستاڵ پاڵاس توانی له‌ 10 خوله‌كی كۆتایی سێ گۆڵ تۆماربكات له‌رێی یاریزانان دامیان دیلانی له‌ خوله‌كی 79 و دوایت گایل دوو گۆڵ له‌خوله‌كه‌كانی 81 و 87 .

دوای كۆتایی هاتنی گه‌ڕی 37 ریزبه‌ندی پێنج تیپی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌ :

1- لیڤه‌رپوول 81 خاڵ

2- مان سیتی 80 خاڵ و یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه‌

3- چێڵسی 79 خاڵ

4- ئارسناڵ 76 خاڵ

5- ئێڤه‌رتۆن 69 خاڵ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Comments are closed.