چێڵسی لە دیگۆ کۆستا نزیک بۆتەوە

377583_heroa

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی پاش چەند جارێک کۆبوونەوە لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید  ، ئێستا نزیک بۆتەوە  لە گواستنەوەی دیگۆ کۆستا  گۆڵکارە ئیسپانی- بەڕازیلییەکە لە هاوینی ئەمساڵدا.

کۆستا یەکێکە لە باشترین گۆڵکارەکانی ئێستای جیهان و بلوزیش بەدەست لاوازی هێرشبەرەکانییەوە دەناڵێنێت.  بەگوێرەی هەواڵەکان ڕێککەوتنەکە لە دەوروبەری ٤٢ ملیۆن یۆرۆدایە و لەگەڵ وادەی یارییەکەی چێلسی و ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە خولی پاڵەوانەکاندا  وابڕیارە خولێکی دیکەی دانیشتنەکانی نێوان هەردوو یانە بەڕێوەبچێت.

بلوز نەک تەنیا یانە ئیسپانییەکە بەڵکو  خودی یاریزانەکەشی ڕازیکردووە ئەویش لە ڕێگای بەرزکردنەوەی موچەکەی بۆ ٦١ هەزار یۆرۆی هەفتانە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Comments are closed.