راپۆرت… ركابه‌ری گۆڵكاران له‌سه‌ر پێلاوی زێڕین ده‌گاته‌ لوتكه‌

1214043-25340072-640-360یاریگا – دوور له‌ ركابه‌ری یانه‌كان له‌سه‌ر نازناوه‌كان، یاریزانه‌كانیش له‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا له‌ كێبركێیه‌كی سه‌ختدان و ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پێلاوی زێڕینی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌كه‌ن.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ریال مه‌درید، لویس سوارێز له‌ لیڤه‌رپوول، دیێگۆ كۆستا له‌ ریال مه‌درید، لیۆنێل میسی له‌بارسێلۆنا و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌ پاریس سانجێرمان له‌دیارترین و نزیكترین ئه‌و گۆڵكارانه‌ن زۆرترین گۆڵ له‌خوله‌ناوه‌خۆییه‌كان تۆماربكه‌ن، كه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی زۆرترین گۆڵ له‌خوله‌ ناوه‌خۆییه‌كان تۆماربكات، له‌كۆتایی وه‌رز خه‌ڵاتی پێلاوی زێڕینی پێده‌درێت.

ریزبه‌ندی گۆڵكاره‌كان بۆ تۆپی زێرین تائێستا به‌مشێوه‌یه‌:

1- سوارێز 29 گۆڵ له‌كۆی 84 گۆڵی یانه‌كه‌ی.

2- رۆناڵدۆ 28 گۆڵ له‌كۆی 89 گۆڵی یانه‌كه‌ی.

3-كۆستا  25 گۆڵ له‌كۆی 67 گۆڵی یانه‌كه‌ی.

4- میسی 25 گۆڵ له‌كۆی 90 گۆڵی یانه‌كه‌ی.

5- ئیبراهیمۆڤیچ 25 گۆڵ له‌كۆی 69 گۆڵی یانه‌كه‌ی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر