نێیمار به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ یه‌ده‌گ ده‌بێت

1097247-17416410-640-360یاریگا – ئه‌مشه‌و نێیمار به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌ر كورسی یاریزانه‌ زه‌خیره‌كانه‌وه‌ سه‌یری یاریی ده‌كات و له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یارییه‌كه‌ نابێت.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد، تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئیسپانی به‌نیازه‌ نێیمار له‌سه‌ره‌تای یارییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ یاریی پێنه‌كات و له‌شوێنی ئه‌و پێدرۆ رۆدریگێز یاریی پێبكات، كه‌ ئه‌مه‌ش بڕیارێكی سه‌یرده‌بێت و پیشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بێت بۆ نێیمار، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ڕازیلییه‌ له‌دوایین 8 یاریی یانه‌كه‌ی ته‌نیا به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا یاریی نه‌كردووه‌و خۆی به‌دووه‌م ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی داده‌نێت له‌دوای میسی.

ئه‌مشه‌و كاژێر 09:45 بارسێلۆنا له‌یاریی چوونی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ مێوانداریی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Comments are closed.