مان سیتی به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌لانه‌ی هال سیتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

2998daaf-f276-4d53-a635-d4374da6b59fیاریگا– له‌میانی یارییه‌كی هه‌فته‌ی 30ی له‌خولی ئینگلیزی و له‌یاریگای كینجستۆن ستادیۆم ، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌ سه‌ركه‌وتنێكی به‌نرخ گه‌ڕایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ستۆی هال سیتی دوای ئه‌وه‌ی به‌ توانیان یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2-0 له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كۆتا بێنن .

له‌سه‌رتای یاری و له‌خوله‌كی 10 سه‌ركرده‌ی مان سیتی كۆمپانی به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ ، پاشان له‌خوله‌كی 14 به‌موشه‌كێكی سیلڤا مان سیتی گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد ، له‌گێمی دووه‌م ئیدین دزیكۆ له‌خوله‌كی 90 گۆڵی دووه‌می بۆ مان سیتی تۆماركرد.

به‌هۆی ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ سیتی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان ، به‌تایبه‌ت دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ویگان له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌جامی ئینگلته‌را و شكستیان به‌رامبه‌ر بارسا له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.

مان سیتی ئێستا له‌ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت دوای چێڵسی به‌جیاوازی 6 خاڵ ، له‌گه‌ڵ بوونی 3 یاری دواخراو بۆ مان سیتی و یارییه‌ك بۆ چێڵسی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Comments are closed.