پاریس سان جێرمان و یۆڤانتۆس لەسەر گواستنەوەی پۆگبا لە گفتوگۆدان

پاوڵ پۆگبا

پاوڵ پۆگبا

یاریگا-ناصر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان  لە هۆتێلێکی فەڕەنسا چاوی بە ئەندریە ئانیێلی بەرپرس لە یانەی یۆڤانتۆس کەوتووە تاوەکو گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی پاوڵ پۆگبای ئەستێرەی بیانکۆنێری بکەن.

پۆگبا گرێبەستێکی لەگەڵ یۆڤی هەیە تاوەکو ٢٠١٦ و  ئەگەری تازەکردنەوەشی هەیە بەڵام پارە خەیاڵییەکانی  ملیاردێرە عەرەبەکە ڕەنگە دڵی  یانە زەبەلاحەکەی ئیتاڵیا نەرم بکات. هەروەها لاوە فەڕەنسییەکە چانسی ئەوەی هەیە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی لەدرگای پاڵەوانی ئەو خولە.

ناوبراو ئەم وەرزە لە ٣٤ یاری یانەکەیدا بەشداریکردووە و هەشت گۆڵی تۆمارکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Comments are closed.