مان سیتی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ مێسی ئاماده‌كردووه‌

67850de1-f7c9-421e-8631-fe14f04b6aaaیاریگا– راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ئۆفه‌رێكی زه‌به‌لاحی ئاماده‌كردووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 200 ملیۆن یۆرۆ ، له‌پێناو رازیكردنی كارگێری بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی ببن.

رۆژنامه‌ی میۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ و له‌هاوینی داهاتوو پێشكه‌شی بارسێلۆنای ده‌كات ، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیان ئه‌نجام داوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و هه‌روه‌ها خۆرخێ مێسی باوكی و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی مێسی چۆته‌ نێو گفتوگۆكان له‌پێناو پێشكه‌شكردنی مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ به‌بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ.

له‌ ماوه‌ی رابردوو زۆر له‌ یانه‌ ئه‌وڕوپیه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ نیازی گه‌یشتنیان به‌ تواناكانی گه‌وهه‌ره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ هه‌یه‌ ، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ پاریس سان جێرمان بوو به‌ڵام دواتر له‌به‌ده‌ستهێنانی مێسی كشانه‌وه‌ به‌هۆی كێشه‌ی باجه‌كانی فه‌ره‌نسی و  رێگایان خۆشكرد بۆ مان سیتی ئینگلیزی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Comments are closed.