زابالێتا: مێسی رازیده‌كه‌م یاری بۆ مان سیتی بكات !

لیۆنێل میسی

لیۆنێل میسی

یاریگا– یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ابلۆ زابالێتا دووپاتیده‌كاته‌وه‌ پلانێكی خۆی هه‌یه‌ بۆ رازیكردنی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی بۆ ئه‌وه‌ی درێسی یانه‌ی مان سیتی بپۆشێت .

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی زابالێتا ده‌ڵێت: توانایه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه‌ بۆ رازیكردنی مێسی ، هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه‌ خۆی ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ ئینگلته‌را ژیان به‌سه‌ر ببات، له‌دوای یارییه‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی و بارسێلۆنا له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ده‌یبینم و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من و مێسی له‌ منداڵیه‌وه‌ هاوڕێین ، هه‌روه‌ها ده‌زانم چۆن به‌شتێك رازیده‌كه‌م ، هه‌روه‌ها له‌ ئینگلته‌را شوێنێكی باشتر نییه‌ له‌ مان سیتی بۆ ئه‌و ، بڕوام وایه‌ داهاتووی له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه‌.

هه‌ردوو یانه‌ی مناچسته‌ر سیتی و بارسێلۆنا له‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ قۆناخی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا له‌ یاریگای ئیتیحاد روو به‌ رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Comments are closed.