تێڤێز : دەبێت رەخنە لە خۆمان بگرین نەک ناوبژیوان

تێڤێز

تێڤێز

یاریگا
ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالیا پێ وایە کەوا نابێت رەخنە لە ئاستی ناوبژیوانی یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید بگرن چونکە رەخنە لە خۆیانە.
ھێرشبەری بە توانای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالیا کارلۆس تێڤیز لە دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە رایگەیاند کەوا نابێت باس لە ئاستی ناوبژیوانی ئەو یارییە بکەین چونکە ناوبژیوان ھیچ ھەلەیەکی نەکردووە بەلکو یاریزانانی یانەکەی بوون کە تووشی ھەلە ھاتوون .
لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا یاریزانی ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە چەند یارییەکە نەیانتوانیوە ئەو ئاستەی کە ھەیانە پێش کەش بکەن ھەربۆیە پێویستە لە یارییەکانی داھاتوو ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەون بۆ قۆناغی داھاتوو .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Comments are closed.