بالۆتێللی هانده‌ری ریال مه‌دریده‌ (11)

ماریۆ بالۆتێللی

ماریۆ بالۆتێللی

یاریگا – ماریۆ بالۆتێللی په‌سنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كات و به‌شان و باڵی ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌ڵده‌دات.

له‌هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری سپۆرت ئیلۆستراتیدی ئیتاڵی، بالۆتێللی له‌باره‌ی ریال گوتی:”من ریال مه‌دریدم خۆش ده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگترین یانه‌ی جیهانه‌، هیوادارم له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ی ئه‌وڕوپا یاریی بكه‌م”.

زیاتر ده‌ڵێت:”كاتێك من بچووك بووم ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی وه‌كو زێدان و رۆناڵدۆ و كارلۆسم له‌و یانه‌یه‌ ده‌بینی، ریال مه‌درید زۆرترین یاریی له‌ چامپیۆنس لیگ ده‌كرد، بۆیه‌ حه‌زده‌كه‌م به‌درێسی ریال مه‌درید یاریی بكه‌م”.

بالۆ له‌كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی:”من له‌میلان دڵخۆشم ئه‌و یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ رێگرنیه‌ له‌به‌رده‌م پۆشینی دریسی مه‌زنترین یانه‌ له‌جیهاندا، من چاودێریی كلاسیكۆ ده‌كه‌م و هانده‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدم”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply