ڕاپۆڕت: باشترين گرێبه‌ستی نۆ يانه‌ له‌ بازاڕی هاوينه‌ی ئه‌مساڵ

گرێبه‌سته‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان

گرێبه‌سته‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان

ياريگا – له‌م ڕاپۆرته‌دا خوێنه‌رانی ئازيز ئاشنا ده‌که‌ين به‌باشترين گرێبه‌ستی نۆ يانه‌ که‌تائێستا له‌بازاڕی هاوينه‌دا واژۆکراون .

1- يانه‌ی يۆڤانتۆسی ئيتاڵی توانيويه‌تی به‌ته‌نها 25 مليۆن يۆرۆ ببێته‌ خاوه‌نی سێ ياريزانی به‌توانا ئه‌وانيش ( تێڤێز ، ئۆگبۆنا ، لۆرێنتی ) ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ له‌پله‌ی يه‌که‌م هاتوون به‌تێچويه‌کی که‌م سێ ياريزانی به‌توانا هاتونه‌ته‌ که‌تيبه‌که‌ی کۆنتی ڕاهێنه‌ر.

2- يانه‌ی مۆناکۆی فه‌ڕه‌نسی که‌ تازه‌ سه‌رکه‌وتووه‌ بۆ خولی پله‌يه‌کی فه‌ڕه‌نسی، پشکه‌کانی له‌لايه‌ن بازرگانێکی عه‌ره‌به‌وه‌ کڕدراوه‌ته‌وه‌، بڕه‌ پاره‌يه‌کی زۆری خه‌رج کردووه‌ ، به‌بڕی 70 مليۆن يۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ياريزان ( مۆتينيۆ و ڕۆدرێگز )دا واژۆ کردووه‌، دواتر به‌بڕی 60 مليۆن يۆرۆ بووه‌ خاوه‌نی ياريزانی کۆڵۆمبی ڕادامێل فاڵکاو ، هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ک له‌ياريزانان (ئه‌بيدال، تولالان، کارڤاليۆ، نيکۆلاس ئيسميات) بونه‌ته‌ ياريزانی مۆناکۆ .

3- يانه‌ی مانچسته‌ر سيتی ئينگليزی توانيوته‌تی ببێه‌ خاوه‌نی هه‌ريه‌ک له‌ياريزانان ( ناڤاس، نيگريدۆ، جۆڤيتيچ ، فێرناندينۆ ) بڕی تێچووی هه‌ر چوار ياريزان 101 مليۆن يۆرۆيه‌ .

4- يانه‌ی بايرن ميونشنی ئه‌ڵمانی توانيويه‌تی به‌سه‌رکردايه‌تی گوارديۆلا ببێته‌ خاوه‌نی ياريزانان ( ماريۆ گۆتزێ ، تياگۆ ئه‌لکانتارا ، کيرشۆف ) .

5- يانه‌ی پاريس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی توانيويه‌تی ببێته‌ خاوه‌نی ياريزانان ( کاڤانی ، مارکينيۆس ، لۆکاس ديگنی ) بڕی تێچووی هه‌ر سێ گرێبه‌سته‌که‌ 100 مليۆن يۆرۆيه‌ .

6- يانه‌ی تۆتێنهامی ئينگليزی بۆته‌ خاوه‌نی ياريزانان ( ناسر شادلی ، پاولينيۆ ، سۆڵدادۆ ) بڕی تێچووی گرێبه‌ستی هه‌ر سێ ياريزان 57.8 مليۆن يۆرۆيه‌ .

7- يانه‌ی بوروسيا دۆرتمۆندی ئه‌:ڵمانی توانيه‌تی به‌خه‌رجی 49.5 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ ياريزان ( ميختاريان ، سوکراتيس ، ئيميريک ) دا واژۆ بکات .

8- يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريدی ئيسپانی به‌سه‌رکردايه‌تی ئه‌نچيلۆتی ڕاهێنه‌ر توانيويه‌تی ببێته‌ خاوه‌نی ياريزانان ( کارفاخال ، ئيسکۆ ، ئيارامێندی ) به‌تێچووی 66.5 مليۆن يۆرۆ .

9- يانه‌ی ناپۆلی ئيتاڵی به‌سه‌رکردايه‌تی بێنێتێز بۆته‌ خاوه‌نی هه‌ريه‌ک له‌ياريزانان ( ئه‌لبيۆل ، کايێخۆن ، پيپێ ڕێينا ، هيگواين ) به‌تێچووی نزيکه‌ی 50 مليۆن يۆرۆ .

له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو پێشبينی باشترين گرێبه‌ستيان لێ ده‌کرێت بۆ وه‌رزی داهاتوو واته‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رکه‌وتوو بن،  ئه‌وه‌ی جێیگای سه‌ره‌نجا له‌و ڕاپۆرته‌دا هه‌ريه‌ک له‌يانه‌کانی چێڵسی و بارسێلۆنا و ئينته‌ر و ئه‌یسی ميلانی تێدانين .

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر