بارسێلۆنا لەبەر مێسی ئامانجێکی یانەکە بۆ ریال مەدرید بەجێ دەهێڵێت

0
Showing 1 of 1

یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی بندزلیگا ڕابگرێت، کە لە هەمان کاتدا یاریزانەکە ئامانجێکی سەرەکی یانەی ریال مەدریدی ڕکابەریەتی.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە بارسێلۆنا نایەوێت گرێبەست لەگەڵ لۆکا یۆڤیتچ-ی ئەستێرەی لاوی سڕبی یانەی فڕانکفۆرت واژۆ بکات و گرێبەستەکە بۆ ریال مەدرید بەجێ دەهێڵێت، بەپێی هەواڵەکە پسپۆرانی تۆپی پێی یانە کەتەلۆنییەکە دوای سەیرکردنی چەندین یاری ئەو یاریزانە بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو ناتوانێت شانبەشانی مێسی یاریبکات و یاریکردنی لەگەڵ ئەستێرە ئارجەنتینییەکە ناگونجێت و هەروەها لە تۆپ گواستنەوەی خێرا و تۆپی کورت زۆر پسپۆر نییە، بەپێی یانەی بارسێلۆنا ئەوان نایانەوێت یاریزانەکە تەنها گۆڵکار بێت بەلکو دەبێت، بەهرەیەکی گەورەی هەبێت و چەندین تایبەت مەندی باشی هەبێت.

ئاشکرایە کە یۆڤیتچ لەم وەرزەدا 25 گۆڵی بۆ یانەی فڕانکفۆرت تۆمار کردوە و بەتوندی لەسەر نازناوی گۆڵکاریش ڕکابەری دەکات و سەرنجی چەندین یانەی گەورەشی بەلای خۆیەوە ڕاکیشاوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Showing 1 of 1
Share.

Comments are closed.