فەرمی: بایرن میونشن جۆری پێکانی هەردوو یاریزانی یانەکەی ڕاگەیاند

0

لە یارییەکانی گەری 29 بۆندسلیگا بایرن میونشن بووە میوانی فۆرتۆنا دۆسلدۆرف و یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێ بردەوە بەڵام نۆیەر و هاملێسی بە هۆی پێکانەوە لەدەستدا، کەمێک پێش ئێستا ئاست و جۆری پێکانی هەردوو یاریزانی دیاریی کرد

بایرن میونشن لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، دکتۆرەکانی یانەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، نۆیەر دوووچاری گرژبوونی ماسولکەی ڕانی هاتووە پێویستی بە دوو هەفتەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان، ماتس هۆمڵێسی بەرگریکاریشی دووچاری هەمان پێکان هاتووە کاتێک لە کۆتا خولەکەی یاریی دووچاری پێکان هات، بەڵام پێکانەکەی سووکە کاتێکی کەمتری دەوێت بۆ گەرانەوە بۆیە رەنگە زووتر لە نۆیە بگەرێتەوە یاریگاکان

بایرن خاوەنی 67 خاڵە دوو خاڵ لە پێش دۆرتمۆندی دووەمە، بە هۆی دەرچوونی لە چامپیۆنزلیگ هەموو هەوڵێک دەدات کە بۆندسلیگا لە بەرژەوندی خۆی یەکلا بکاتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.