گریزمان لە قەیرانێک دایە کە هیچ یاریزانێک ئاواتی پێناخوازێ

0

ئەنتوان گریزمانی فڕەنسی و یاریزانی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، ئێستا کەوتۆتە بارودۆخێک کە هیچ یاریزانێکی تر ئاواتی پێناخوازێت.

گریزمان ماوەی یەک مانگە نەیتوانیوەی گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و خۆشی بەبۆنەی گۆڵ تۆمار کردنی بگێرێت، ئەمەش لە کاێک کە بەردوام بەشێوەیەیێکی سەرەکی لە یارییەکان یاریی کردووە، دوای یارییش کە گریزمان گۆڵی تیا کردبێ مانگێک لەمەوبەر بوو، بەرامبەر رایۆڤایکانۆ بووە و لە خەلەکی 74یارییەکە گۆڵی تۆمار کرد.

گریزمان لە ماوەی ئەم مانگە بەشداری 6یاریی کردووە و نەیتوتوانیوە یەک گۆڵ بکات بەرامبەر یانەکانی ڤیاریال، ئیسپانیۆل و لیگانێس، ئاتڵێتیک بلباو و دوو یاریش بەرامبەر یۆڤێنتۆس.

ئەستێرە فڕەنسییەکە لەم وەرزە بەگشتی بە شداری 39یاریی کردووە و 18گۆڵی تۆمار کردووە، کە 12گۆڵیان لە لالیگای ئیسپانی بوون و 4گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ، 2گۆڵیشیان لە جامی شای ئیسپانی بووە.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.