دوو یانه‌ی ئینگلیزی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌ده‌ن

0

یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی له‌ ئێستا دا به‌ دوای ئۆمتیتی به‌رگریكاری فره‌نسی و یانه‌ی بارسێلۆناوه‌ن تا له‌ هاوینی داهاتوو بۆ ریزه‌كانیان بیگوازنه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی (زه‌ سه‌ن)ی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ ئۆمتیتی له‌ لایه‌ن هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر داواكراوه‌ و به‌وردی چاودێری ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ چاودێری بارسێڵۆناش ده‌كه‌ن تا بزانن له‌گه‌ڵ دی لێختی به‌رگریكاری ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندی رێكده‌كه‌وێت یاخود نا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئۆمتیتی بۆخۆیان ببه‌ن.

ئۆمتیتی ماوه‌ی 5 مانگه‌ پێكانی له‌ ئه‌ژنۆی هه‌یه‌، هه‌موو هه‌ولێكی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر بێت، بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یاریگاكان، بارسێلۆناش ده‌یه‌وێت له‌ رێگای دی لێختی ته‌مه‌ن 19ساڵان داهاتووی به‌رگری تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.