سیمیۆنی خراپترین ڕۆژی خۆی لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکات

0
Showing 1 of 1

دوای بەدوای شکستخواردن بە ئەنجامی 0-2 بەرانبەر ئالتلەتیک بلباو لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید ناخۆشترین ساتەکانی وەک ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە سیمیۆنی لە پڕێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەی بلباو گوتی ” دۆڕاندنی ئەو یارییە ڕکابەری لەسەر لیگا زۆر سەخت و قورس کرد، لە گێمی یەکەمدا باش یاریمانەکرد و لە گێمی دووەم هەوڵی سەکەوتنمان دا بەلام گۆڵمان پێ نەکرا، بەو شێوەیە بێت دەبێت چاوەڕێی یاری بارسێلۆناو ڕیال بیتیس بکەم ئەوکات هەموو شت دەردەکەوێت.

سەبارەت بەوەی کە دوای ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ و دۆڕانی بەرانبەر بلباو ناخۆشترین ساتەکانی ئەوە لە ئاتلەتیکۆ مەدرید سیمیۆنی گوتی ” ئەوە ناخۆشترین ساتەکانی من نییە، بەڵکو ناخۆشترین ساتی من بەرانبەر ریال مەدرید بوو کاتێک بۆ دوومی جار لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە لێدانی سزای یەکلایی کەرەوە شکستمان خوارد”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Showing 1 of 1
Share.

Comments are closed.